زەیت زەیتونى کوردستان

بڕاندى بازرگانى نوێنەرایەتی چی دەکات؟

زەیتی زەیتونی کوردستان تەنها لیبڵ نییە. پابەندبوونێکی هاوبەشە لەلایەن جووتیاران و بەرهەمهێنەران و دامەزراوەکان و هاوبەشەکانەوە بۆ دانانی زەیتی زەیتونی کوردی لەسەر نەخشەدا وەک بەرهەمێکی متمانەپێکراو و کوالیتی بەرز و بەردەوام.

ئەو براندانەى کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی KORES پەرەی پێدراوە

  • نوێنەرایەتی زەیتون دەکات کە لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی، و هەڵەبجە دەچێنرێت.
  • تیشک دەخاتە سەر تام و چێژ و سوودەکانی زەیتی زەیتون کە کوالێتی بەرزە و لە ناوخۆدا دەچێنرێت.
  • بەرهەمهێنەران، بازاڕەکان و بەکاربەران لە ژێر ناسنامەیەکی ناوچەیی یەکگرتوودا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

چیرۆکی بڕاندى بازرگانى

ڕەگ و ڕیشەی لە زەوی و کولتوور و دەرفەتدا هەیە

درەختی زەیتون بۆتە هێمای خۆڕاگری و دەرفەت لە هەرێمی کوردستان. لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا هەزاران هێکتار باخچە چێنراون، کارگەی گوشینى مۆدێرن دامەزراون و جووتیاران وەبەرهێنانیان زەیتون وەک بەرهەمێکی درێژخایەن دەبینن.

بڕاندی زەیتی زەیتونی کوردستان بۆ بەستنەوەی ئەم واقیعە گەشەسەندووە بە ناسنامەیەکی زەیت و ناسراوەوە دروستکراوە.

ناوچەکە شانازی بە کەشوهەوای دەریای ناوەڕاست و گرد و دۆڵی شاخاوی بەپیت و نەریتی گوندنشینی بەهێزەوە دەکات.

بەڵام تا ئەم دواییانە زەیتی زەیتونی کوردی بە کردەوە لە بازاڕەکاندا نەبینرابوو: زۆرێک لە بەرهەمەکان بەبێ ناوێکی هاوبەش و بەبێ پێوەرێکی ستاندارد و بەبێ چیرۆک دەفرۆشران.

لە ڕێگەی پڕۆژەی KORES، ئێستا جووتیاران، پرۆسێسەرەکان و دامەزراوەکان پێکەوە کاردەکەن بۆ بنیاتنانی زنجیرەیەکی بەهای مۆدێرن.

زەیتی زەیتونی کوردستان ڕووی دیار و بەرچاوی ئەم هەوڵەیە- مارکەیەک کە بە بەکاربەران دەڵێت ئەم زەیتە لە ناوخۆدا بەرهەم هێنراوە و بە وردی پرۆسێس کراوە و بەشێکە لە گۆڕانکارییەکی بەرفراوانتر لە بژێوی گوندنشینەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

دیارترین ڕاستییەکان بە کورتى

شوێن

‏هەرێمی کوردستانی عێراق (هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە)

بەرهەمە سەرەکییەکان

‏زەیتی زەیتوونی پاکیزەی نایاب و زیتوونی خواردنی سەرسفرە

‏تەرزەکان

‏سۆرانی، سوری خوجری و تەرزی دیکەی زۆر خۆگونجێنەر

‏پاڵپشتیکراوە لەلایان

‏پڕۆژەی KOES,CIHEAM Bari, AICS و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

‏ئامانجەکان

‏بنیاتنانی ناسنامەیەکی هەرێمی باوەڕپێکراو بۆ زەیتی زەیتوونی کوالیتی بەرز

Discover the future of TV with OLED technology

ئەوەی زەیتی زەیتونی کوردستان ناوازە دەکات

بنەچەی ڕەسەن

درەختی زەیتوون لەو ناوچە کشتوکاڵییانە دەچێندرێت کە کەشوهەواکانیان بە وردی هەڵبژێردراوە: بناری گردەکان، دۆڵەکان و لێوارەکان کە بارودۆخێکی نموونەییان هەیە و دارى تەندروست و بەرهەمهێنانی جێگیر و تامی جیاواز دابین دەکەن.

کوالیتی و بێگەردى

باشترکردنی پرۆسەی ڕنین، گواستنەوەی خێراتر بۆ کارگەکان، سیستەمی گوشینى مۆدێرن و شێوازەکانی هەڵگرتنی باشتر، بەشدارن لە پاراستنی تازەیی و بۆن و بەهای خۆراکی لە هەموو شووشەیەکدا.

کۆمەڵگە و گشتگیری

ئەم براندە پشتگیری لە خێزانى جووتیاران و ژنانی گوندنشین و گەنجانی خاوەنکار دەکات، ئەمەش وایان لێدەکات بەشداری لە چالاکییە بەها زیادکراوەکانی وەک زەیتونی سەر سفرە و بەرهەمی تایبەتمەند و گەشتیاری کشتوکاڵیدا بکەن.

کوالیتی و بڕوانامە

بەرەو ستاندارد و لیبڵە باوەڕپێکراوەکان

یەکێک لە ئاواتە درێژخایەنەکانی لیبڵی زەیتی زەیتونی کوردستان پاڵپشتیکردنە لە دامەزراندنی ستانداردی دانپێدانراو و سیستەمی بڕوانامەدار کە هەم بەرهەمهێنەران و هەم بەکاربەران دەپارێزێت، هەروەها تیشک خستنە سەر زەیتی زەیتونی کوردی لە توێژە جیاوازەکانی بازاڕدا.

ئەمڕۆ: لیبڵەکە وەک ئامرازێکی ناسنامە و پەیوەندی هاوبەش کاردەکات.

سبەی: یارمەتیدەر دەبێت لە چەسپاندنی پرۆتۆکۆڵەکانی کوالیتی، دامەزراندنی ناوی سەرچاوە، و پەرەپێدانی سیستەمی بڕوانامەدار بە پشتیوانی پڕۆژەی KORES و دامەزراوە نیشتمانییەکان.

بنەماکانی ئێستا

  • ڕاهێنانی بەرهەمهێنەرانی زەیتون لەسەر بنەماکانی پاکوخاوێنی، کردارە باشەکان، و HACCP.
  • پشتگیریکردنى نەمامگەکان بۆ باشترکردنی ڕەسەنایەتی جۆرەکان و تەندروستی ڕووەکەکان.
  • ڕاهێنانی مەیدانی لەسەر ڕنین، هەڵپاچین، ئاودان، و بەڕێوەبردنی ئافاتەکان.
  • باشترکردنی بژاردەی هەڵگرتن و لەپاکەتکردن بۆ زەیتی زەیتون و زەیتوونی سەر سفرە.

ئاراستەکانی داهاتوو

  • دانانی ستانداردی کوالیتی خۆبەخشانە بۆ زەیتی زەیتونی کوردی.
  • گەڕان بەدوای سیستەمی ناونان و ناسینەوە لەسەر بنەمای سەرچاوە.
  • بەرزکردنەوەی تواناى بەدواداچوون بۆ بەرهەم لە باخچەیەکەوە بۆ شووشە بە بەکارهێنانی ئامرازە دیجیتاڵییەکان.
  • زیادبوونی دەستەبەربوون لە بازاڕە ناوخۆییەکان و هەناردەکردن لە ماوەى درێژخایەندا.

براندێک کە نوێنەرایەتی تەواوی هەرێمەکە دەکات

زەیتی زەیتونی کوردستان بەرهەمی پارێزگا جیاوازەکان کۆدەکاتەوە کە هەریەکەیان سروشت و خاڵە بەهێزەکانی تایبەت بەخۆیان هەیە، لەژێر یەک شوناسی ناوچەییدا کە بەکاربەران دەتوانن بیانناسن و متمانەیان پێبکەن.

هەولێر

پارێزگایەکی هەمەچەشنە کە چاندنی زەیتون تێیدا لە ناوچەکانی وەک شەقڵاوە، کۆیە، سۆران و مەخموور فراوانتر دەبێت، بە پاڵپشتی و دەستپێشخەری هەردوو کەرتى گشتی و تایبەت.

دهۆک

گرد و دۆڵەکانی باکوری ڕۆژئاوا باران بارینێکی باشیان هەیە و ژمارەی باخچەی و کارگەى گوشینى زەیتونیش ڕوو لە زیادبوون دەکات، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە ناوچە ئومێدبەخشەکانی چاندنی زەیتون لە عێراقدا.

سلێمانی

لە دەشتە بەپیتەکانەوە تا دەگاتە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، پارێزگاى سلێمانی باخی زەیتون و کارگەى گوشینى هەمەچەشنى زەیتون لەخۆدەگرێت، بەتایبەتی لە ناوچەی ڕانیە و قەزاکانی دراوسێ.

هەڵەبجە

سەرچاوەى هەندێک لە گەورەترین تواناکانی بەرهەمهێنان لە ناوچەکەدا، لەوانەش گوشین و نەمامگەی مۆدێرن کە نەمامی زەیتون و زەیتى کوالیتی بەرز دابین دەکەن.

بەرەو ئایندە

هێمایەکی گەشەسەندنی ناسنامەی گوندنشینی کورد

لەگەڵ پێگەیشتنی باخەکان و پەرەسەندنی تەکنیکەکانی پرۆسێسکردن و دۆزینەوەی خەڵکێکی زیاترى ناوخۆیی تام و سوودەکانی زەیتی زەیتون، زەیتی زەیتونی کوردستان بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن.
هێمایەکی زیندووە کە شانبەشانی ئەو جووتیار و کۆمەڵگایانە گەشە دەکات کە نوێنەرایەتی دەکات.

لە درەختەوە بۆ سفرە، بە شانازی کوردەوارییەوە

زەیتی زەیتونی کوردی بەشێکە لە گەشتێکی درێژخایەن بۆ ئەوەی زەیتون و زەیتونەکەی بکاتە بەردی بناغەی گەشەپێدانی گوندەکان و نەرمى کەشوهەوا و شانازی کولتووری لە هەرێمی کوردستانی عێراق.