پاڵپشتیکردنی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوونی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان ( بەرەو ناسنامەیەکی بەردەوام و کوالیتییەکی جیاواز)

لە ساڵانی ڕابردوودا هەرێمی کوردستانی عێراق گەواهیدەرى پەرەسەندنی حەز و ئارەزووی چاندنی زەیتوون و بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون بووە، بە بەرهەمێکی ئومێدبەخشی دەزانێت کە دەتوانێت پایەیەکی گرنگی ئابووری و کشتوکاڵی لە ناوچەکەدا پێکبهێنێت. بەڵام ئەم کەرتە گرنگە ڕووبەڕووی چەندین

ئاڵنگارى دەبێتەوە، دیارترینیان بڵاوبوونەوەی زەیتی زەیتوون فێڵلێکراو لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا، هەندێکجار لەلایەن هەندێک لە بازرگانانی ناوخۆیی و ناوچەییەوە بە ناوی جیاوازەوە دەخرێتە بازاڕەوە. ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر متمانەی بەکاربەر و کوالیتی بەرهەمی ناوخۆیی دەبێت..

لێرەوە پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵگا سەبارەت بە گرنگی بەکارهێنانی زەیتی زەیتوونی ناوخۆیی کوالیتی بەرز و جیاکردنەوەی بەرهەمە سروشتیی و قەڵپ و فێڵلیکراوەکاکان. ئەم هۆشیارییە تەنیا لە ڕێگەی میدیای ڕێکخراو و هەڵمەتی بانگەشەییەوە بەدەست دێت کە تیشک دەخاتە سەر بەهای خۆراکی و تەندروستی و ئابووریی زەیتی زەیتوونی کوردی و هانی بەکاربەران دەدات کە وەک بەرهەمێکی نیشتمانی ڕەسەن پشتیوانی لێبکەن. لەم چوارچێوەیەدا پڕۆژەی CORES کە لەلایەن دامەزراوەی (سیهام باری) جێبەجێ دەکرێت، ئامانجی بەهێزکردنی ناوچە گوندنشینەکانی هەرێمی کوردستانە لەڕێگەی پەرەپێدانی بەردەوامی زنجیرە بەهای زەیتی زەیتوونی ناوخۆیی. لەسەر بودجەی وەزارەتی دەرەوە و هاوکاری نێودەوڵەتی ئیتاڵیا و پاڵپشتی دەزگای ئیتالیا بۆ هاوکاری گەشەپێدان (AICS) و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمدا، کاردەکات بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی ئەم کەرتە.

ئامانجی پڕۆژەکە بنیاتنانی ناسنامەیەکی بەهێز و جیاوازە بۆ زەیتی زەیتونی کوردی ناوخۆیی لەڕێگەی ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی تایبەتمەند بۆ تێگەیشتن لە تێڕوانین و هەڵسوکەوتی بەکاربەران بەرامبەر بە زەیتی زەیتوون، پەرەپێدانی ستراتیژی کاریگەر بەبازاڕکردن و بانگەشەکردن، و پاڵپشتیکردنی جووتیاران و بەرهەمهێنەران لە وەرگرتنی باشترین شێوازی کشتوکاڵی و تەکنەلۆژیای سەردەمیانە لە پەستان و بەرهەمهێنانی زەیتوون،.

هەروەها پڕۆژەکە هەوڵدەدات براندێک بۆ زەیتی زەیتونی کوردی دروست بکات کە بەشداربێت لە جیاکردنەوەی لە بازاڕە ناوخۆیی و ناوچەییەکان و متمانە بە بەکارهێنەران بە سەرچاوە و کوالێتی بەرهەمەکە دەبەخشێت. ئەم ڕێبازە هاوتەریبە لەگەڵ ستراتیژییە جیهانییەکان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام و لەگەڵ ئەولەویەتەکانی گەشەپێدانی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان، کە گرنگی بە پشتیوانیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و پاراستنی بەکاربەران و بەرزکردنەوەی هەلی کار لە ناوچە گوندنشینەکان دەدەن.

سەرکەوتنی ئەم هەوڵە هاوبەشەی نێوان دامەزراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەبێتە هۆی باشترکردنی کوالیتی بەرهەمە ناوخۆییەکان و ستراتیژییەکانی بە بازاڕکردن، و زیادکردنی کارایی زنجیرە بەهاکانی زەیتی زەیتوون. ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی توانای کێبڕکێی ئەم بەرهەمە لە بازاڕەکاندا، سوود بە جووتیاران و کۆمەڵگە گوندنشینەکان دەگەیەنێت، هەروەها چەمکی کشتوکاڵی بەردەوام لە ناوچەکەدا بەرەوپێش دەبات.

لە کۆتاییدا، پشتگیریکردن لە بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون لە ناوخۆدا تەنیا هەنگاوێکی ئابووری نییە؛ بەلکو وەبەرهێنانێکە لە ناسنامەی ناوچەکە و کولتوری کشتوکاڵی، و دووپاتکردنەوەی گرنگی پاراستنی بەکاربەر و پێشخستنی بەرهەمهێنانی پاک و بەردەوام. بۆیە هاوکاری نێوان دەزگاکانی حکومەت و جووتیاران و بەکاربەران و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان باشترین ڕێگایە بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی ئومێدبەخش بۆ کەرتی زەیتی زەیتوون لە کوردستاندا.

بدرخان محمدامين

شارەزا لە کۆمپانیاى چارەسەرى سەوزى کشتوکاڵى

By |2026-03-10T11:15:52+00:00ئازار 10, 2026|وتارەکان|0 Comments

About the Author:

kurdistanoliveoil@gmail.com

Leave A Comment

Go to Top