دەربارەی پڕۆژەکە

کۆریس – بەهێزکردنی گوندەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی گەشەپێدانی بەردەوامی زنجیرە بەهای زەیتی زەیتون

دەستپێشخەرییەکی هاوکارییە کە زنجیرە بەهای زەیتی زەیتون لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەهێز دەکات، پاڵپشتی جووتیاران و دامەزراوەکان و گوندنشینەکان دەکات بۆ بنیاتنانی کەرتێکی کشتوکاڵی خۆڕاگرتر و نوێبووەوە و ڕکابەریتر.

ئاسایشى خۆراک
تواناى خۆگونجاند لە کەشوهەوا
زنجیرە بەهای زەیتوون
یەکخستنی ژنان و گەنجان
  • پارەدەری کراوە لەلایەن: MAECI / AICS

  • جێبەجێکراوە لەلایەن: CIHEAM Bari

  • بە هاوبەشێتی: وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاویەكان – حكومەتی هەرێمی كوردستان

بۆچی پڕۆژەی KORES

بۆچی پڕۆژەی KORES

هەرێمی کوردستان خاوەنی هەلومەرجی سروشتی و تواناى مرۆییە بۆ ئەوەی ببێتە بەرهەمهێنەرێکی پێشەنگی زەیتی زەیتون بە کوالێتی بەرز لە عێراق. بەڵام هێشتا کەرتەکە ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو دەبێتەوە، وەک: زنجیرە بەهایەکی پارچەپارچە، توانای دامەزراوەیی لاواز، بەرهەمهێنانی کەم، مەترسییەکانی کەشوهەوا، و پەیوەندییە لاوازەکانی بازاڕ. پڕۆژەی کۆریس بۆ چارەسەرکردنی ئەم بۆشاییانە لە ڕێگەی ڕێبازێکی گشتگیرەوە داڕێژراوە کە نەمامگە، جوتیاران، کارگەکان، دامەزراوەکان و بەکارهێنەران لە چوارچێوەی زنجیرەیەکی بەهای یەکگرتوودا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

دیدگای پڕۆژە

ئامانجی پڕۆژەی کۆریس بەشداریکردنە لە گەشەی ئابووری گشتگیر و بەرزکردنەوەی خۆڕاگری کەرتی کشتوکاڵی بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا لەڕێگەی پەرەپێدانی کەرتی زەیتونێکی مۆدێرن و کارا و نوێبووەوەى بەردەوام. پڕۆژەکە پشتگیری لە گواستنەوە دەکات لە دەستپێشخەرییە پارچەپارچەکراوەکانەوە بۆ ستراتیژی زنجیرە بەهایەکی یەکگرتوو کە پراکتیکەکان باشتر دەکات، لایەنە پەیوەندیدارەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بەها لە ناوچە گوندنشینەکاندا دروست دەکات.

ستراتیژیەتى پڕۆژە

دەستپێشخەرییەکە پشتگیری تەکنیکی لەسەر زەوی و بنیاتنانی توانای دامەزراوەیی لەگەڵ ئامرازە دیجیتاڵییەکان و گفتوگۆی سیاسەت تێکەڵ دەکات. مۆدێلی زنجیرە بەهاکانی CIHEAM Bari دەگرێتەبەر، لە نەمامگە تاکو باخ، کارگەى گوشین، بازاڕ و بەکارهێنەری کۆتایی، بە گرنگیدانێکی بەهێز بە کشتوکاڵی زیرەکی کەشوهەواوە، ستانداردەکانی کوالیتی و ئاوێتەبوونى کۆمەڵایەتی.

شوینە جوگرافیەکان

شوێنەکانی کارکردنی KORES

کۆرێس لە سەرانسەری هەرێمی کوردستانی عێراق کاردەکات، بە گرنگیدانێکی تایبەت بە پارێزگا سەرەکییەکانی چاندنی زەیتون، کە هەریەکەیان کەشوهەوای تایبەتیان هەیە و دەرفەتی ستراتیژییان هەیە بۆ پەرەپێدانی زنجیرە بەهای زەیتون.

هەولێر

پایتەختی هەرێم، توانای بەهێزی هەیە لە ناوچە نیمچە شاخاویەکانی وەک شەقڵاوە، کۆیە، و سۆران، کە باخەکانی زەیتون فراوانترن و یەکە نوێیەکانی بەرهەمهێنان دەردەکەون.

دهۆك

پارێزگایەکە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای هەرێم، بارانبارینی گونجاوە و زەوییەکی لەبارى هەیە، هەروەها ناوچەیەکی ئومێدبەخشە بۆ چاندنی زەیتون لە قەزاکانی وەک زاخۆ، ئامێدى، و ئەکرێ، ئەمە جگە لە زیادبوونی ژمارەی جووتیاران کە وەبەرهێنان لە چاندنی زەیتون دەکەن.

سلێمانی و هەڵەبجە

دیمەنە سروشتى هەمەچەشنەکان و ناوچەی زەیتوون کە توانای بەرزی هەیە، لەوانەش هەڵەبجە و ناوچەکانی دەوروبەری، کە کارگەى گوشین و نەمامگە گرنگەکان تێیدا کاردەکەن و کەرتەکە بە خێرایی گەشە دەکات.

ئامانجەکان

کاریگەری و ئامانجی تایبەت

ئامانجى گشتی/ کاریگەری: بەشداریکردن لە گەشەسەندنی گشتگیر، بەرزکردنەوەی ئاسایشی خۆراک، و زیادکردنی خۆگونجاندن بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا لەڕێگەی پەرەپێدانی کەرتی بەرهەمهێنان و پرۆسێسکردنی زەیتی زەیتون لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

ئامانجى تایبەت/ دەرئەنجام: بەهێزکردنی تواناکانی هەردوو کەرتى گشتی و تایبەت لە کوردستان بۆ پاڵپشتیکردنی کوالیتی و بڕی بەرهەمی زەیتون، بەرزکردنەوەى تواناى خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا، و بەرزکردنەوەی تواناى نەرم لە سەرانسەری زنجیرە بەهاکەدا.

ڕێگا سەرەکییەکانی کارکردن

  • بەهێزکردنی تواناى دامەزراوەکان، سیاسەتەکان، و میکانیزمەکانی هەماهەنگی بۆ کەرتی زەیتون.
  • پێشکەشکردنی پشتگیری تەکنیکی کوالیتی بەرز و ڕاهێنان لەسەر پراکتیزەکردنی بەردەوام، بە پیشەسازیکردن، و کۆنترۆڵکردنی کوالیتی.
  • ناساندنی ئامرازە دیجیتاڵییەکان، نەخشەسازی GIS، و شیکاری شوێنپێی کاربۆن بۆ پشتگیریکردن لە پلاندانانی باشتر و کردارە ژینگەییەکان
  • پەرەپێدانی بڕاند، پەیوەندی، و گەیشتن بە بازاڕەکان بۆ زەیتی زەیتون و بەرهەمە بەها زیادکراوەکانی کوردی.

بنەما سەرتاسەرییەکان

  • یەکسانی جێندەری و بەشداری کاریگەرانەی ژنان و گەنجان.
  • نوێبوونەوەى بەردەوامی ژینگەیی و کشتوکاڵی زیرەک لە ڕووى کەشوهەواوە.
  • هەماهەنگى کەرتى گشتی و تایبەت و بەشداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان.
  • پلاندانان، چاودێریکردن و بەڕێوەبردنی پشتبەستوو بە ئەنجامەکان (RBM).

پڕۆژەکە چی پێشکەش دەکات؟

بەرزکردنەوەی توانا دامەزراوەییەکان

دامەزراندنی و ڕاهێنانی گروپی کاری زەیتی زەیتون لة وەزارەت (MOOWG)، پەرەپێدانی پێشنیارەکانی سیاسەت و پلانی کارکردن، نەخشەکێشانی باخەکانی زەیتون بە بەکارهێنانی GIS، و پەرەپێدانی پلانێک بۆ پێوانەکردنی شوێنپەنجەى کاربۆنی کەرتەکە و ستراتیژییەکانی قەرەبووکردنەوە.

بەرهەمهێنانی هەمەچەشن و باشتر

بەرنامەکانی ڕاهێنان لەسەر GAP و CSA بۆ جووتیاران و نەمامگە، پشتگیری تەکنیکی بۆ کارگەکانی پرۆسێسکردنی زەیتون لە HACCP و سیستەمی پاکوخاوێنی، پێشخستنی بەکارهێنانی نوێبووەوەى بەردەوامی بەرهەمە لاوەکییەکان، و پشتگیریکردن بۆ ژنان و گەنجان لە پەرەپێدانی زەیتوون کە مەبەست لێی زەیتونەکانی خۆشکراو و بەرهەمە بەها زیادکراوەکانە.

بازاڕ و بەکاربردنى بەهێزتر

لێکۆڵینەوە لە بازاڕی ناوخۆیی، دروستکردنى بڕاندێکی زەیتی زەیتونی کوردستانى، دروستکردنی پێگەى ئەلیکترۆنى و سەردانیکردنى سۆشیال میدیا، و ڕێکخستنی چالاکییە بانگەشەییەکان بۆ زیادکردنی بەکارهێنانی ناوخۆیی و بینینی زەیتی زەیتونی کوردی.

تاک و هاوبەشیەکان

کێ سوودمەند دەبێت و کێ بەشدارە؟

سودمەندە ڕاستەوخۆکان: جووتیاران، خاوەن نەمامگە، بەڕێوەبەرانی کارگەى گوشینى زەیتون، خۆشکەرانى زەیتونى سەر مێز، ستافی ڕێنمایی کشتوکاڵی، بنکەکانى توێژینەوە، ژنان و گەنجانی گوندنشین، و خێزانە گوندنشینەکان کە سەرقاڵی بەدەستهێنانى بژێوی پەیوەست بە زەیتوونن. پڕۆژەی KORES زانیاری و ئامراز و دەرفەتەکانیان بۆ دابین دەکات بۆ باشترکردنی بەرهەمهێنان و کوالیتی و داهات.

دامەزراوە و هاوبەشەکان: پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای CIHEAM Bari بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جێبەجێ دەکرێت، بە پاڵپشتی باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا، کونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر، ئۆفیسی AICS لە عەممان، و دامەزراوە ناوخۆییەکانی تر، دڵنیابوون لە خاوەندارێتی بەهێز و هەماهەنگی کاریگەر، و نوێبوونەوەى بەردەوامیی درێژخایەن.

سەیرکردنی بەرەو ئایندە

بناغەیەک بۆ داهاتووی کەرتی زەیتون

ئامانجی پرۆژەی “کۆریس” لە کۆتایی خولەکەیدا دامەزراندنی چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی بەهێزتر و دابینکردنی ئامێری باشتر بۆ جووتیاران و پرۆسێسەرەکان و چەسپاندنی ناسنامەیەکی ڕوونتری بە بازاڕکردن بۆ زەیتی زەیتونی کوردی و پێشکەشکردنی کۆمەڵێک ئامرازی دیجیتاڵی و ڕێکخراوەیی کە ببێتە هۆی ئەوەی کەرتەکە بەردەوام بێت لە گەشەسەندنی نوێبووەوەى بەردەوامی خۆی. ئەم پڕۆژەیە نوێنەرایەتی هەنگاوێکی ستراتیژی دەکات بەرەو ئایندەیەک کە زەیتی زەیتون ببێتە بزوێنەرێکی ڕاستەقینە بۆ گەشەپێدانی گوندەکان و بەرزکردنەوەی تواناکان بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا و بەدەستهێنانی هەمەچەشنی ئابووری لە هەرێمی کوردستانی عێراق.