(زەیتی زەیتونی باش لە جووتیارێکی زیرەکەوە هاتووە کە دەزانێت کەی ئاودان بکات و کەی ڕنین بکات و کەی گوشین بکات)
- بەڕێوەبردنی باشی ئاو: زێدەڕۆیی لە ئاودان ڕێژەی زەیت کەمدەکاتەوە، لەکاتێکدا کەم ئاودان دەبێتە هۆی دابەزینی کوالێتی زەیت.
- کشتوکاڵی دێمى (پشت بەستن بە بارانبارین): میوەی بچوکتر بەرهەم دەهێنێت کە کوالێتی نزمترە.
- کاتی ئاودان: ئاودانى باش دەکرێت لە قۆناغی گوڵکردندا /هەڵپێچینى بەر تاوەکو ناوکەکەی ڕەق دەبێت، پاشان دەتوانرێت ئاودان کەم بکرێتەوە تا کاتی ڕنین.
- کاتی دروێنە:
- ئەگەر زوو ڕنین بکرێت، زەیتى کوالیتی بەرزمان دەست دەکەوێت بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر.
- ئەگەر درەنگ ڕنین بکرێت، بڕەکە زیاد دەکات بەڵام کوالیتی کەم دەبێتەوە.
- باشترین کات ئەو کاتەیە کە زەیتوونەکان دەست دەکەن بە گۆڕینی ڕەنگ لە سەوزەوە بۆ وەنەوشەیی.
- شێوازی ڕنین: کۆکردنەوەى میوەکە بە نەرمی و دانانى لە نێو سندوقی پلاستیکی. دوور کەوتنەوە لە بەکارهێنانی فەردە یان کیسی نایلۆن چونکە بەرهەمەکە تێکدەدات و ترشاندن زیاد دەکات.
- کاتی گوشینى زەیتوون: دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا دوای ڕنین بەرهەمەکە بگوازرێتەوە بۆ کارگەى گوشین بۆ ئەوەی تام و بۆنەکەی بپارێزرێت.
- گوشین بە ساردى: بەکارهێنانی پلەی گەرمی نزم (کەمتر لە 27 پلەی سەدی) لە پڕۆسەى دەرهێناندا بۆ پاراستنی کوالێتی زەیتەکە و توخمە خۆراکییە بەهادارەکان.
- پاککردنەوەی ئامێرەکان: ڕۆژانە بەردەوام دڵنیابە لە پاککردنەوەی هەموو بەشەکانی ئامێرى گوشینەکە بۆ ئەوەی کوالێتی بەرزی زەیتی زەیتونەکە بپارێزرێت.
پرۆژەی کۆرێس لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا (AICS)وە بودجەى بۆ تەرخانکراوە و لەلایەن پەیمانگەى سیهام بارى بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، پاڵپشتی گەشەپێدانی بەردەوامی گوندەکان دەکات لەڕێگەی بەهێزکردنی زنجیرە بەهای زەیتی زەیتونی کوردی، پەرەپێدانی توانا تەکنیکییەکانی جووتیاران، و پێشخستنی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون بە کوالیتی بەرز و ڕەسەن لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

Leave A Comment