دیاریکردنی کاتی گونجاوی ڕنینى زەیتوون بۆ بەرهەمهێنانی زەیت بە کوالیتی بەرز

دیاریکردنی کاتی گونجاوی ڕنینى زەیتوون هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرهەمهێنانی زەیت بە بەرزترین کوالێتی لە ڕووی تام و سەقامگیرییەوە. هەڵبژاردنی کاتی گونجاو پەیوەستە بە هاوسەنگییەکی ورد لە نێوان پلەى پێگەیشتنى بەر و ڕەنگ و پێکهاتەکەى و هەروەها بارودۆخی کەشوهەوا و ئامانجەکانی بەرهەمهێنان.

کاتی ڕنینی نموونەیی بریتییە لە هاوسەنگی نێوان پێگەیشتن و کەشوهەوا و ئامانجەکانی بەرهەمهێنان. کاتێک زەیتوون بە سەوزی لێدەکرێتەوە یان لە سەرەتای گۆڕینی ڕەنگەکەیدا تاکو دەگاتە وەنەوشەیی، زەیتی بەرهەمهاتوو ڕەنگى سەوزە و تامێکی بەهێزى هەیە و بەرگرییەکی زۆری هەیە بەرامبەر بە ئۆکساندن. ئەمەش وا دەکات زەیتی زەیتوون لە هەرێمی کوردستان و عێراق دا ببێتە نموونەیەکی ئومێدبەخشی کوالیتی و نایابی لە ناوچەکەدا. ئەگەر ڕنینەکە دوابکەوێت، کاتێک زەیتوونەکان ڕەنگییان دەبێتە وەنەوشەیی تۆخ یان ڕەش، ئەو کاتەڕێژەی زەیتى دەرهێنراو زیاد دەکات، بەڵام نیشاندەری کوالیتی (تام و توانای دژە ئۆکسێنەر) کەم دەبێتەوە.

پێگەیشتنى بەرهەم و ئاماژەکانى ڕنین

بەرى زەیتون لە کاتی گەشەکردنیدا بە سێ قۆناغی سەرەکیدا تێدەپەڕێت:

  • قۆناغی سەوز: قۆناغی گەشەى پێشوەختە، ناسراوە بە کرۆکى ڕەق و کەمی ڕێژەی زەیت.
  • قۆناغی وەنەوشەیی (گۆڕینى ڕەنگ): قۆناغی گوزەرە کە تێدا کەڵەکەبوونی زیت زیاد دەکات.
  • قۆناغی ڕەشی بریقەدار: قۆناغی کۆتایی پێگەیشتنە، کە بەرەکە زۆرترین ڕێژەی زەیتی تێدایە، لەگەڵ پاشەکشەکردنى هەندێک سیفەتی هەستیاری.

باشترین کات بۆ پڕۆسەى ڕنین کاتێکە کە زۆربەی بەرەکان سەوزن/ لە سەرەتاى ڕنگ گۆڕین تا دەگاتە ڕەنگى وەنەوشەیی، لێرەدا هاوسەنگی لە نێوان بڕی زەیت و کوالیتی بەدەست دێت.

کاریگەری کەشوهەوا لەسەر کاتی ڕنینن

کەشوهەوا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە دیاریکردنی ماوەی نموونەیی بۆ ڕنینى بەرهەم:

  • باخى دێمى (پشت بە باران بارین دەبەستێت): باشتر وایە دوای هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە دوای بارانبارینی یەکەم یان دووەم ڕنین ئەنجامبدرێت بۆ باشترکردنی پڕبوونی میوەکان و زیادکردنی ڕێژەی زەیت.
  • باخى بەراو: کاتی نموونەیی دیاریدەکرێت بە گوێرەى داخوازى بۆ جۆرى بەرهەمی کۆتایی، ئایا بەدواى کوالیتی بەرزتر یان بڕی زیاترى بەرهەم دەگەڕێت.

پرۆژەی کۆریس  لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا (AICS)وە بودجەى بۆ تەرخانکراوە و لەلایەن پەیمانگەى سیهام بارى بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، پاڵپشتی گەشەپێدانی بەردەوامی گوندەکان دەکات لەڕێگەی بەهێزکردنی زنجیرە بەهای زەیتی زەیتونی کوردی، پەرەپێدانی توانا تەکنیکییەکانی جووتیاران، و پێشخستنی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون بە کوالیتی بەرز و ڕەسەن لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا.

By |2026-03-10T11:08:54+00:00ئازار 10, 2026|وتارەکان|0 Comments

About the Author:

kurdistanoliveoil@gmail.com

Leave A Comment

Go to Top