ئاگاداری زەیتی زەیتونی لەبەرگیراوە یان ساختە بە
- هەرگیز زەیت مەکڕە بەبێ ئەوەی لیبێڵی ناساندنى ڕوونى نەبێت یان لە سەرچاوەیەکی نادیار بێت.
- تەندروستی خۆت بپارێزە… هەمیشە زەیتی زەیتوونی پاکیزە نایاب هەڵبژێرە!
زەیتی زەیتونی پاکیزەى نایاب:
- لە پلەی گەرمی نزم (لە خوار 26 پلەی سەدی) بەبێ بەکارهێنانی مادەی کیمیایی دەرهێنراوە.
- بۆنێکی گيايي تازەى هەیە.
- تامێکى میوەیی لەگەڵ سووتانەوەیکى تیژ یان تاڵییەکی سووکى هەیە.
- دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامینەکانی تێدایە کە سوودبەخشن بۆ دڵ و سیستەمی بەرگری لەش.
زەیتی زەیتوونى ساختە:
- لەگەڵ زەیتی ڕووەکی هەرزان تێکەڵ کراوە یان چەندین جار پاڵاوتنى بۆ کراوە.
- چەور و بێ تامە.
- سوودە تەندروستییەکانی لەدەست دەدات و لەوانەیە زیان بە جەستە بگەیەنێت.
پرۆژەی کۆریس لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا (AICS)وە بودجەى بۆ تەرخانکراوە و لەلایەن پەیمانگەى سیهام باری بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، پاڵپشتی گەشەپێدانی بەردەوامی گوندەکان دەکات لەڕێگەی بەهێزکردنی زنجیرە بەهای زەیتی زەیتونی کوردی، پەرەپێدانی توانا تەکنیکییەکانی جووتیاران، و پێشخستنی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون بە کوالیتی بەرز و ڕەسەن لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

Leave A Comment