بەهێزکردنی داهاتووی زەیتی زەیتونی کوردستان

Welcome to the Ice Wolves, the coolest hockey team in town

بنیاتنانی لێهاتوویی، ستانداردی کوالیتی، و پراکتیزەکردنی نوێبوونەوەى بەردەوام بۆ بەرهەمى ناوخۆیی

پڕۆژەی کۆریس – دەستپێشخەرییەکی هاوکاری ئیتاڵیایە کە لەلایەن سەنتەرەرى CIHEAM Bari بە هاوکارى وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمى کوردستان – عێراق جێبەجێ دەکرێتپڕۆژەی کۆریس – دەستپێشخەرییەکی هاوکاری ئیتاڵیایە کە لەلایەن سەنتەرەرى CIHEAM Bari بە هاوکارى وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمى کوردستان – عێراق جێبەجێ دەکرێت

پرۆسەی کۆکردنەوەی زەیتون لە هەرێمی کوردستان

‏لەم ڤیدێۆیەدا قۆناغەکانی ڕنینی زەیتوون لە هەرێمی کوردستان نیشاندەدات ڸە سەرەتای کۆکردنەوەی بەرهەم تا ئەوکاتەی دەگاتە کارگەی گوشین و تا دەگاتە بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوونی کوردی کوالیتی بەرز لە ڕێگای گوشینی ساردەوە، پاشان هەڵگرتنی لە دەفری تایبەت و ناردنی بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان.

بڵاوکراوەکان

ئامانجەکان

پرۆژەی کۆریس کاردەکات بۆ بەهێزکردنی زنجیرە بەهای زەیتی زەیتون لە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی چاندنی نوێبووەوە و باشترکردنی کوالیتی و دابینکردنى دەرفەتى بەبازاڕکردنى باشتر بۆ بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی

ئامانجی ستراتیژی

بۆ بەرەوپێشبردنى چاندنی زەیتون لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی نوێبووەوەى بەردەوام و بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون بە کوالیتی بەرز و پاڵپشتیکردنی گەشەی ئابووری و پەرەپێدانى ناوچە گوندنشینەکان.

دەرئەنجامی سەرەكی

پیدانى  کارامەیی سەردەمیانە بە جووتیاران و دامەزراوەکان، باشترکردنی ستانداردی بەرهەمهێنان، و بنیاتنانى ناسنامەیەکی متمانەپێکراو بۆ زەیتی زەیتونی کوردی ڕەسەن.

هاوبەشە ستراتیژییەکان/بەخشەرەکان

وتارەکان

دیدگا و ئەرکەکانمان

دیدگای ئێمە

کەرتێکی زەیتی زەیتونی نوێبووەوەى بەردەوام و متمانەپێکراو لە هەرێمی کوردستان، لەسەر توانا ناوخۆییە بەهێزەکان بنیاتبنرێت و بە ستاندارتى کوالیتى ڕەسەن و زنجیرە بەهاى نەرم کە پاڵپشتی لە جووتیاران و دامەزراوەکان و کۆمەڵگاى گوندنشینان بکات.

ئەرکی ئێمە

ئامانجی پڕۆژەی کۆریس بەهێزکردنی زنجیرە بەهای زەیتی زەیتونە لە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەرزکردنەوەی توانا تەکنیکییەکانی جووتیاران، پاڵپشتیکردنی دامەزراوەکان، پەرەپێدانی سیستەمی دڵنیایی جۆری، و پێشخستنی شێوازە کشتوکاڵییە بەردەوامەکان. لە ڕێگەی بنیاتنانی توانا، هاوبەشی، و چالاکییە مەیدانییە پراکتیکییەکان، پڕۆژەکە کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە زەیتی زەیتونی ناوخۆیی بەپێی ستانداردى کوالیتی دانپێدانراوەکان بەرهەمدەهێنرێت و بەڕێوەدەبرێت و بەرەوپێش دەچێت، ئەمەش سوودی بۆ بەرهەمهێنەران و بەکاربەران دەبێت.